«برات قوی‌اندام»
«برات قوی‌اندام»
خواندن ۱ دقیقه·۲ سال پیش

وه‌کوو کوێستانی بێستوون


وه‌کوو کوێستانی بێستوون، دایمه سه‌رم به ته‌مه

ته‌عجوب له یار ده‌مینم، ده‌رحه‌ق من مه‌یلی که‌مه

یارم ئیجازه‌م بدا، ماچ که‌م ئه‌‍و لێو و ده‌مه

گه‌وهه‌رێ گیان گه‌وهه‌رێ، سینگت حه‌وزی که‌وسه‌رێ

خۆشتر له ئاوی زه‌مزه‌م جوانێ، حه‌جاجی ده‌چنه سه‌رێ

داوای دوو ماچم لێ کرد، وەقت بوو ئابروم به‌رێ


وه‌کوو کوێستانی بێستوون ئه‌وا سه‌رم خال‌خاله

له چه‌رخی داوی گه‌ردوون، دلم ده‌کا سکالا

عه‌شقی قه‌د و بالای بووم، خوین‌شیرین و چاوی کاڵه

گه‌وهه‌رێ ماڵم گه‌وهه‌رێ، سینگت حه‌وزی که‌وسه‌رێ

خۆشتر له ئاوی زه‌مزه‌م، حه‌جاجی ده‌چنه سه‌رێ

داوای دوو ماچم لێ کرد، نزیک بوو ئابروم به‌رێ


خۆ من کوێستانی له‌ند نیم، بینم کارگ و که‌مایه

سه‌یر و سه‌فایه ساز که‌م، له بۆ چاوی له‌یلایه

له‌وه‌ته‌ی ئه‌و ژنه‌م دیوه جوانه، قەت که‌سم وه ‌بیر نایه

گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ، سینگت حه‌وزی که‌وسه‌رێ

له گه‌ل یار قه‌ولمان به‌ستووه به‌هار، بچینه «کانیا ‌قه‌مته‌رێ»

ئاورت له من به‌رداوه، خوێنت مژیم ئه‌سمه‌رێ


خۆ من کوێستانی له‌ند نیم، بینم کارگ و ریواسان

هیچ من کارخانه‌جات نیم، دامدانین بو قسه‌و باسان

عاشقی دوو چاوی جوانم، ده‌یرفینم سووک و ئاسان

گه‌وهه‌رێ ماڵم گه‌وهه‌رێ، سینگت حه‌وزی که‌وسه‌رێ

خۆشتر له ئاوی زه‌مزه‌م، حه‌جاجی ده‌چنه سه‌رێ

داوای ماچێکم لێ کرد، وەقت بوو ئابروم به‌رێ

حسن زیرکgewherêhesen zîrekکوێستانی بێستوونوه‌کوو کوێستانی
مترجم زبان کُردی کُرمانجی و علاقه‌مند به نوشتن (تماس با من در تلگرام با آی‌دی: Telegram ID: @Zinar1986)
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید