ویرگول
ورودثبت نام
sia
siaیک script kiddie plus که اینجا از چیزای که یاد گرفته می نویسد :)
sia
sia
خواندن ۱۰ دقیقه·۱ سال پیش

ئامانج و رێبوار

خنده‌هایشان را باد دزدیده بود

به دنبال آن روی لب‌های غریبه می‌گشتند، چیزی نمی‌یافتن

چون خنده‌هایشان بخار شده بود و سپس ابر ، باران و بعد از آن به ماهی‌ها رسیده بود

ما‌هی‌ها خوشحال بودند،

ماهی‌ها هم داشتند می‌مردند،

همه مرده بودند.

ـــــــــــــــــــــــــ

-مردو زیندو دەبێتەوە؟

+ئەوەی خۆی لە مردویی داوە یان ئەوەی مردوە؟

- فەرقی چیە؟

+مردو گەر زوو فریای کەوی شایەد زیندو بێتەوە، بەڵام ئەوی دی قەت ناتوانی

-یانی دەڵێی ئەو خۆی لە مردویی دابو؟

+ ئەو زۆر لە مێژ بوو مردبو، نەتدەتوانی تۆ هیچ بکەی

-بڵام حەمو رۆژێک دەیببنم..

+ئەو هردۆکیانە!

-مردبو، لە کەنار گۆمێکی پڕ لە ماسی.

+پڕ لە ماسی؟ تۆ ماسیت دی لە کەناری؟

-نە لە ڕاستیدا، حەمیشە دەیکوت ماسیە رەشەکانی نێو خێنم دەردێنم، بەڵام من هیچم نەدی، ڕەنگە لە جێیەکی دی ئازادی کردبن ...

+تەنانەت لوتوسیشم نەدی، سەرەنج ڕاکێش نیە؟ ...

+بۆ هیچ ناڵێی؟

-ماسیەکانی سوتان، بیرت نایە؟

+با بیرم دێت...، بەڵام... ئەو ئاواتی شتێکی دی بوو

-هەمیشە بە ئەوە خۆت فریو دەدەی؟

+تەنیا رێگەمە بۆ هەڵاتن لە هێشەکانی.. هیچی دیت پێ شک دێت؟

- ڕوبەڕو بوونەوە لە کەڵ ڕاستیەکان و هەڵنەهاتن, تاقیت کردۆتەوە؟

+ئاخر...

+ئاخر ئەو دەویست هەڵێین، نازانم...

+تەنانەت دوای حەمو ماوەیە، هەر هەڵدێم، دەزانی؟ ناتوانی هەڵێی لەو هەستەی وا پێت دەڵێ هەڵێ، ئازاد بە

- ئەوە ئازادی نیە! دەست بە سەر کردنی خۆتە لە ناو هەستە درۆیەکان

+یانی دەڵێی دەتوانم لە بیری کەم کە چیم دەتوانی بکەم و نەمکرد؟

-کەس نەیدەتوانی! کەس! بۆ تێناگەی! ...

+بەڵام لانی کەم دەمتوانی نەهێڵم زیاتر بسوتێ

- ئەو کە مردبو، چە فەرقی بوو؟

+لانی کەم کەمتر خۆم خەتابار دەکرد، دەمکوت هەوڵم دا، نەبو

-چاو لە سەر دەستت کە، ئەوەشت بیر نایە؟ دوای ئەو حەمو ساڵێ دەستت هەر جێی دیارە

-جێی سوتانی دەسگیرەی درگای ماشێنە

+درۆم پێ دەڵێی! من بیرم نایە!

-درۆ بە خۆت بڵێ! وەک ئەوەی لە کەنار گۆمێک پڕ لە ماسی مردبو، ئەوەش درۆ بکە، ئەو درۆیەیان کەمێک دڵخۆشترت دەکات

+ڕاست دەکەی.. ئەی بۆ دەڵێن درۆ خراپە؟

-درۆ ڕاستیەکان دەشارێتەوە، درۆ رێگایەکە بۆ ئەوەی ناخۆشی ڕاستیەکان لە ناو بەرین، درۆ کردن دەبێتە هۆی ئەوەی کە خۆمان کەسێکی باشتر ببینین

+یانی درۆ باشە؟

-درۆ خراپە رێبواڕ، درۆ کردن لە گەڵ خۆت، لە گەڵ یەکی دی، راستیەکان تاڵن، مەیشارەوە، لێ هەڵ مەیە. ...

-لە ئەوەڵەوە هەر ئەوە دەڵێم، هەڵ مەیە، بمێنەوە شەڕ بکە

+ئاخر...ئاخر ئەو شەڕی نەکرد...ئمم... ئەرێ... شەڕ نەکەی دەمری، دەبێت بۆ ئاواتەکانت شەڕ بکەی

- هەندێک کاتیش تۆ ئاواتی کەسێک نی، شەڕت بۆ ناکات، ئینجا ئەو کەسە لای تۆ دەمریت

+ شێوازێکی نوێی مردنە؟

- ئەرێ، ئەوکات ئەو کەسە هەرچیش بکا، مردوە دی، لای تۆ زیندو نابێتەوە، چون تۆ بە مردوی دەبینی

+ئەگەر ڕامان بگۆڕێ چی؟ زیندو دەبێتەوە؟

-ئێمە ئینسانەکان بۆ ئەوەی لاشەی مردۆکانمان بۆن نەگرێت، زوو دەینێژین، هەر بۆیە گەر زیندوش بێت، لە ژێر خاک بۆخۆی دەمرێت

+تۆزێک دڵڕەقانە نیە؟

-رێبوڕار گیان، دڵ رەقی ئەوەیە شەڕت بۆ نەکەن

+دڵ ڕەقی ئەوەیە کە پشتت چۆڵ کەن

- ئافەرین

+کاکە ئامانج، توخدا دەمبەی بۆ دوکان؟

- وەرە باوەشم بتبەم، بەستەنیت بۆ بکڕم یان قایسی؟

+ ناکرێت هەردوکیان بێت؟ لە گەڵ شوکۆلات؟

- جەلێ چکۆلەی بقوربان، ددانەکانت خراپ دەبن

+ من گەورەم، چکۆلە نیم

-بڵام هەرچی بیت کوڕە بچکۆلەی منی، وا نیە؟

+با وایە

- ئافەڕین کوڕی خۆم، ماچێک بدە بە بابەی وەختی هەڵاتنە

+ بابە خۆشم دەوێی

-منیش خۆشم دەوێی ڕۆڵە

______________________

+کاکە ئامانج !کاکە ئامانج! راوەستە ماندو بوم... شتێکم بیر هاتەوە

-چی بوە رۆڵە گیان

+بۆ دموچاویم بیر نایەتەوە؟

-کەس لە بیری نیە، حەموی سوتابو، حەمو هەر رەشایی جەستەیمان بیرە

+ئەی کاکە، دەچێت بۆ بەهەشت؟

-رای خۆت چیە؟

+من نازانم بەهەشت چۆنە، دایکم دەیکوت بەهەشت نیە

-دایکت ڕاست دەکا

+ئەی ئەوە چیە خەڵکی دی باسی دەکەن

-نازانم، تۆ باوەڕت بە قسەی دایکت نیە؟

+ با باوەڕم هەیە ، بەڵام پێم خۆشە بەهەشت ڕاست بێت، ئەوجار لێ دەتوانم بیبینم، وا نیە؟ زۆر خۆش دەبێت ئەودەم:)

-دی ئەوجار کاتێک ئەو باوەری نەبو، دەچێت بۆ جەهەنەم، ئێمەش دەبێت بچین بۆ ئەوە

+ ئەوێ چۆنە؟ چۆن دەتوانین بچین؟

- دەبێت کاری خراپ بکەی

+ ئەوەم پێ خۆشە نیە

-دی باشە ڕۆڵە، بەستەنیەکەت بخۆ تواوە حەموی ...

+کاکە، دەڵێم قەیناکە کاری خراپ بکەین؟ من بیری دایکم دەکەم

-منیش بیری دەکەم ...

+کاکە، دایە بۆ رۆی ؟

-نازانم ڕۆڵە، کەس نازانێت ...

___________________________

+ کاکە ئامانج، کاکە ئامانج، هەستە لە خەو

- بۆ چیبوە بقوربان

+حەمو شتێک خەریکە لە ناو دەچێت، هەستە با بڕۆین لێرە

- مەترسە بەرخم، هیچ شتێک ڕوو نادات

+ دڵنیای؟ من خەونم دیت ئێمە لە ناو چوین

- وەرە باوەشم، هیچ نیە بەس خەونت دیوە

+بەڵام دایەش لەوێ بوو

-چی دەکوت؟

+هیچ، بێ دەنگ بوو

- هیچت پێ نەکوت؟

+نەمدەتوانی، دمم بەسترابو، ئەویش هیچی نەدەکوت

- دی چیبو؟

+هەستا ڕۆی، منیش هەروا ڕاوەستابوم، دەست و لاقیشم نەبو، دواتر لە هاتەوە، لە باوەشی کردم، منیش خۆم تێ هاڵاند

+دەزانی دوایی چی بو؟

-چی بو رۆڵە؟

+ فڕێی دام، پێی لە سەرم نا

- بۆ؟

+بیرم نایە، بەڵام بە توندی قیژاندی، کوتی حەمو شتێک وێران بوو، هەڵێن ئامانج، ڕێبواری ماچێک کردو و لیوانێکی ئاو کە بۆی هێنابو پێیدا کە بیخوات.

-ها بەرخم، ئاو بخۆ، هیچ نیە دەی خێر دەبێت

+ کاکە، ئێمە بۆ خەون دەبینین؟ -

بەقوربان خەوتن جۆرێک تاقی کردنەوەی مردنە و خەونەکانیش «تجسم» ڕوحمانە کە ئازاد بۆخۆی دەگەڕێت

+ دی بۆ ڕوحمان شتی ناخۆش پیشان ئێمە دەدات؟

- دڵی کاکەی، ئێمە بە مێشکمان ڕوحمان پیس دەکەین و لە ناوی دەبەین و هەر بۆیەش سەری لێ دەشێوێت

+بۆ مێشکی ئێمە چی دەکات؟

-بیرۆکەی ناحەز و قسەی ناحەز و یان هەڵسوکەوتی ناحەز، چە بۆخۆمان بیکەین و چە کەسێک بەرانبەر بە ئێمە بیکات، برینەکانی لە شەر ڕوح دەمێنێتەوە

+ڕوح بریندار دەبێت؟ ئەویش خێنی لێ دێت؟

- نا بقوربان، ڕوح خێنی لێ نایە ،برینەکانی ڕووح قەت چاک نابنەوە و دەمێنەوە

+ئەی دەبێت چی بکەین؟

-هیچمان لە دەست نایەت ڕۆڵە، گەر دونیا بیهەوێت بە سەرت دا خراپ بێت، کاری بەوە نیە لە کوێی، گەر کێشەیەکت هەبێت، گرینگ نیە لە کوێ ئەو کێشەیەت هەر لە گەڵ گەر کەسێک بیهەوێت بەجێت بێڵێت، گرینگ نیە تۆ چۆنیت و کێی، دەڕوا، دەمەوێ ئەوەت پێ بڵێم هەڵمەیە لە وێرانی و دانیشە و ببینە کە حەمو شتێک لە ناو دەچێت و دواتر..

+ دواتر چی کاکە ئامانج

-گەر هێزت تێدا مابو، چاکی کەوە ، یان... یان بڕۆ

+دی بۆ لە ئەوەڵەوە نەڕۆم؟

- چون وا فێرنابی کە ژیان چۆنە و سەختی نابینی، قەت هەڵمەیە لە کێشەکانت

+باشە کاکە، وەرە بخەوینەوە

- تۆ بخەوە رۆڵە گیان، من ئاگام لە وڵات دەبێت، ئێرە خەتەرناکە، دەعبای گۆشت خۆری زۆرە

+ باشع کاکە، من خەوتم

-بخەوە بقوربان، ئاگام ڵێتە

-------------

شەوگارێکی درێژ بوو، ئامانج و ڕێبوار بیری دایکیان دەکرد، ئەو دو برایە ماوەیەکی زۆر لە سووتانی بنەماڵەکەیان تێ نەپەڕیبو، سێ دانە یەتیم و ئاوارە کە بێکەوە ژیانی سەختی خۆیان بە سەر دەبرد، لە ناکاو وێران دەبن و غەریب و بێ دایک و باب لە نێو چیاکان دا ژیان دەکەن ڕوبار خوشکەی دو براکەی ئێمە، لە ناکاو گوم دەبێت و کەس نازانێت لە کوێیە، بەڵام ئامانج ...

بەڵام ئامانج دەیزانی لە شوێنک لەم دارستانەدا روحی خۆشکیان هەیە، هەستی پێ دەکرد و کاتی بەیانی هاتبو، کاتی ڕویشتن، یەک حەفتە بو کە شەوانە نەنوستبو...

-------------

+کاکە ئامانج برسیمە کاتێک ئەوەی کوت خەریبو چاوی خەواڵوی هەڵدەگڵۆفی

-وەرە بقوربان، کەمێک نانە ڕەقە و پنیرمان ماوە، تا سبەی دەگەینە ئاوایی بەشمان دەکات

بێکەوە نانیان دەخوارد...

+کاکە، خەمۆکی چۆنە؟

-خەمۆکی شێوازێک لە ناڕاحەت بوونە لە رادەیەکی قورستر دا

+یانی چۆن؟

-کاتێک کەسەکان شتێکیان لە بە سەر دێت کە زۆر ناڕاحەت دەبن و حەمو چرکەو ساتێک ئەو ڕوداوە لە مێشکیان دە دوبارە دەکەنەوە، واتە توشی خەمۆکی دەبن

+ وەک ئەوەی کە ئێمە حەمو شەوێک باسی ئەوە دەکەین کە دایە رۆی بە جێی هێشتین؟

-ئەرێ ڕۆڵە، وەک ئەوەی حەمو رۆژێک دایکمان بمرێت، ئێمە هەر چاو بە گریانین بۆی

+کاکە من پێم خۆ نیە خەمۆک بم

-رێبوارگیان، تا ژیان ئەو شتەی نەیهەوێن فێرت نەکات، هەر عەزێتت دەکات

+ کاکە، ئێمە چی فێر دەبین لەوەی کە دایکمان لە ناکاو بە جێی هێشتین؟

-فێر دەبین کە هیچ کەسێک حەمیشە نیە و فێرمان دەکەت کەسەکان حەمو کاتین و بەو جۆرە لە داهاتودا کە لەم چەشنە رووداوانەمان دیت کەمتر زیز دەبین و عادەت دەگرین

+کاکە ژیان چی لێمە دەوێت؟

- نازانم ڕۆڵە...

کاتێک ئامانج ئەوەی کوت، گەیشتبونە لێواری روبارەکە

+کاکە، رووباری خوشکم لە کوێیە؟

- لەم نزیکانەیە بقوربان

+ ئەی بۆ نایات بۆ لای ئێمە؟

- ئاخر ئەو لە پێشەوە دەڕوات تا ئاگای لە ئێمە بێت و رێگامان بۆ پەیدا کات

+ بۆ کاکە ئێمە دەچین بۆ کوێ؟

- ئێمە بە شۆن رووبار دا دەچین

ئەوەی لە کاتێک دا کوت کە سەری داخستبو و لە شۆن خوڕەی ئاو دا لە کەنار روباڕ دانیشتبو و دسەتی دەشت

-دەبێت بێرەدا بچینە خوارێ، بە شۆن ڕوبارەکەدا، بزانیم بۆ کوێمان دەبات

+ کاکە ڕووبار ئێمە بۆ کوێ دەبات؟

- پێی نەکوتم، با برۆین بزانین بۆ کوێمان دەبات رێبوار دڵی کەمێک خۆش بوو کە کاکەی بە بزەی لێوی بانگی کرد کە بڕۆن و سەریان داخست لە شۆن ڕووبار و ماسیەکانی کە بە پەلە خۆیان لە کەنار دور دەخستەوە

+کاکە، ڕووباری خوشکیشم لە شۆن ئەم رووبارە رۆیشتوە؟

-ئەرێ

+بۆ کاکە، بۆ بەرەو سەرێ نەچۆین؟یان نەپەڕینەوە؟

-چونکە ڕوبارەکان سەرکێشن و ئازادن، حەمیشە دەڕۆن بەرەو دەریا

+ بۆ دەچن بەرەو دەریا؟

- تا ئازاد بن

+ دادەی منیش رۆی ئازاد بێت؟

-ئەرێ، دادەی تۆش

+منیش دەمەوێت ئازاد بم لە پڕ دا گوێیان لە دەنگی چەند ئەسپێکی کێوی بوو کە هاتبون لە قەراغ ڕووبار ئاو بخۆنەوە

+ کاکە کاکە، ئەسپ سوور و سپی، چەن جوانننن، بۆ نەیانگرین بە ئەوان برۆین؟

-بقوربان، ئەسپیش وێنەی ڕووبار کاتێک ئازادە جوانە ئێمە کانێک ئاو ڕادەگرین، قەوزە دەگرێت و خراپ دەبێت

-بەڵام دیوتە ئەم ڕووبارە چەندە جوانە کاتێک بە ئیشتیای خۆی رێگای دەپێوێت؟

+ ئەرێ

- هەر بۆیەش دایە ئەسپی خۆش دەویست، بەڵام رقی لەوانە بو کە سواری ئەسپ دەبن

ئەسپەکان وەک ئەوەی دموچاوی شەلاقیان دیبێت، خێرا لێیان دورکەوتنەوە

+کاکە بۆ هەڵاتن، خۆ ئێمە کارمان پێیان نەبو، ئێمە خۆشمان دەویستن

-حیسانەکان هەندێک کار دەکەن کە ئاژەڵەکان ئازار دەبینن و هەر بۆیەش ئەوان فێر دەبن هیچکات متمانە بە مروڤ نەکەن

+ خۆ ئێمە خراپ نین

- لە راستیدا کەسە خراپەکانیش، بۆخۆیان خراپ نین و کات و مەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ سودی خۆیان خراپ ببن و زوڵم لە ئاژەڵەکان و مرۆڤەکانی دیکە بکەن

+من نامەوێت خراپ بم

- تۆ خراپ نی جەرگی من

+ئێمە بەس مرۆڤین؟ ئەوە خراپه؟

- نا خراپ نیە بەرخم، ئێمەش ئاژەڵین، هەر کەسێکیش کە ئاژەڵی دەرونی خۆی دۆزیەوە، ئەوکات دەتوانێ لە گەڵ سروشت یێک بێتەوە

+ کاکە دەتوانم من ماسی بم؟

- بۆ ناتوانی؟ تۆ ببمە ماسی

+ ئەی تۆ چی کاکە؟ -من؟ نازانم، هێستا حەیوانی دەرونم نەدیتۆتەوە

+ بەڕای من تۆ ماری -بۆ؟

+نازانم، ڕووبار دەیکوت کاکت مارە

-دەی گەر وایە با منیش مار بم، کێشەی چیە

-------

بێکەوە پێدەکەنین و دەرۆیشتن...

ڕووبار لە شۆن دەریا؟ یان ئەسپ و مار لە کۆڵ دا؟ کەس نەیدەزانی...

-----

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

دو براکە ماوەیەکی زۆر پێڵاویان لە کەنار ڕووبار ماندو کردبو و گەیشتبونە جێیەک کە چی دی رێگای چونە پێشێیان نەبو - ئەوشۆ لێرە دەنوین لە کەنار ئەم گۆمە + کاکە ماسی تێدان، ماسی سوور - ئەرێ زۆر جوانن، ئاگات لە خۆت بێت بار و بوخچەیان دانا و لە نانە ڕەقەکەی کە لە ئاوای پێشو وەریان گرتبو

خەریبون دەیانخوارد و کاتی نوستن هاتو و وەک هەمیشە ئامانج بە خەبەر بوو شەوێکی درێژ و گۆمێکی پڕ لە ماسی مانگی دەدرەوشاوە و ماسیەکان لە خۆشی ئەو لە سەر ئاوەکە گەوەیان دەکرد، ئامانج خەو دایگرتبو و سەری بۆ ڕانەدەوستا، خەوی لێ کەوت لە خەونی دا چەند کەسێک لە سەر ئاوەکە سەمایان دەکرد سەرەنجی دا ماسیەکان بە تیشکی رووناکی مانگ لە سەر بەرگێکی لیلووپەڕ هاتبونە سەما و لە بەر خۆیانەوە دەیانخێند.. ڕوبار ئەو شەوە زۆر دڵخۆش بوو چونکە میوانی هاتبو خشە خشی قامێشەکان گۆمەکەی ڕازاندبۆوە و مانگ لە جاران زیاتر ئەدرەوشیەوە، لە پڕ دا حەمو شتێک لە بەر چاوی ڕەش بوو بە دەنگ هەستا لە خەو

ــــــــــــــــــــــــــــ

+ کاکە کاکە، دادە خەریکە دەمخنکێنێت

تا چاوی هەڵێنا، ئامانج لە گۆمەکە دا نوقم بو خۆی تێ هاویشت کە دەری بێنێتەوە، بەڵام ریشەی دارەکەی بن گۆمەکە، ئەمانی نەدا، گیاکان تێی هاڵابون

ماسیەکان سەمایان دەکرد سەمای شادی دو براکە بە خوشکەکەیان گەیشتبون لە کەنار گۆمەکەی وا دایکیان بڵێنی پێدابون بیانی زوو چۆلەکە بە ئاواز خەبەری دا سێ تەرمی سپی لە کەنار گۆمەکن، سێ تەرمی سپی لە کەنار گۆمەکەن...

*************

ماسیەکان لە سەر تەرمەکان سەمایان دەکرد...، مانگ وەک ئەوەی کە کۆتا جاری بێت دەدرەوشاوە و شەپۆلەکان نەرم نەرم تەرمەکانیان بەرێ دەکرد بۆ کەنار

ڕووبار لە مێژ بوو میوانی نەهاتبو

تەمێکی سارد ڕووباری داگرتبو

ماسیەکان سەمایان دەکرد، ماسیەکان میوانیان بۆ هاتبو...




۳
۰
sia
sia
یک script kiddie plus که اینجا از چیزای که یاد گرفته می نویسد :)
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید