
من ناوم خهونه
خهلکی ولاتی ئهفسوونم
باوکم شاخه و
دایکم تهمه
من له سالیکی مانگ کوژراوو، له مانگیکی ههفته کوژراوو
له روژیکی سهعات کوژراودا
دوای شهویکی پشت کوماوهی ههوراز به کول
بهرهبهیانیکی زامدار
له شهفهقیکی کهسکهوه
وهک گزنگیکی خویناویی کهوتمه خواری و
داگیرسام و بووم به مومیک
گر به مل و
بووم به پرسیک
دهم به هاوار