جوانیم خۆرە و
ژینم دەریا
گلێنەی ورەکانم
شینایی گوڵان دەشوێتەوە
کاتژمێر
دەستە سڕەکانی لە قاپی بێقەراری
ڕادەپەڕێنێ و
بێشکەی خۆزگه دەلاوێنێ!
شەپۆلی سەرکەشم
بلیمەتێکم
لە نەسڵی خۆر و بۆران
ئاواتەکانم
لە گۆڕەپانی پیری تەمەن
باڵەوازەن و
حەزەکانم
لە لۆچ و چرچی زریانپێژ گۆڵ دەدات
من باوڕم!
لە قاپی پێکەنینێکدا
دەمارە هەڵواسراوەکانی شاری دڵ...
کۆتەرەی بزێوی بووکەڵەی مەرگەڕۆژ
ئاخ...
من لە سەرمای هاوینی دڵەخورپەکانت
دەگەڕێمەوە
خۆزگە بەفرینەکانم
خۆر و ئاوێنەی ئاوسە
هارموونی مەرگ
لە سینەی دەلاقەشکاوەکاندا
بە خەون و خوێن ژیان تۆمار ئەکات...
هەڵاڵە و خەم
لە سامفۆنیای مەشقە ئەسریناویەکان
منداڵی ئەسڕێتەوە
دونیا دەرمانی شەککەری لێوەکانتە!
تاڵ تاڵی شۆناسم
لە بنچینەی کێوی کۆچەر
مه رجم...هیوام...
تان و پۆم خۆشەویستییکی بەردەوام!
ناوەرۆکم هەوڵ و هاندان
نەک بۆ شەڕ و درۆ و دەردان
بۆ سەربەستی، بۆ قەڵەم
بۆ نەفەس! بۆ نیشتمان...!
ئیلاهە زەمانی(هوما)
کوردستان-سنە