ئەم کتێبە کۆنتی مۆنت کریستۆ سەربوردەی گەنجێکمان بۆ باس دەکات کە لە ئاوی شەوێ پاکترە و لە ڕۆژی زەماوندەکەیدا یەک دوو هاوڕێی بە قسە گیانیگیانیی خۆی، بەغیلی پێ دەبەن و لەوپەڕی بێویژدانیدا بە تۆمەتێکی ناڕەوا دەستبەسەری دەکەن و ژینی ئاسایی لەگەڵ دڵدارەکەی لێ زەوت دەکەن. کاتێک دانتێس بەو خەیانەتە دەزانێت بڕیاری تۆڵەسەندنەوە بە وێنەی خوێن بەرچاوی دەگرێت؛ لەبەرئەوەی بیروباوەڕی وایە کە سەری مرۆڤی خاین بۆ بڕین باشە و بەس.
ناونیشان: کۆنتی مۆنت کریستۆ
نووسەر: ئەلێکساندێر دووما
وەرگێڕ: شیما ئیبراهیمی
بابەت: ڕؤمان
قەبارە: مامناوەند
جۆری بەرگ: نەرم
جۆری کاغەز: باڵک
ژمارەی چاپ: یەکەم 1401
ئەژمار: 1000 دانە