کومهله شیعریک له ماموستا "بێکەس حەمە قادر" شاعیری هاوچهخری کورد:

(۱)
[مێزێكى سێگۆشه ئێمه له شه‌وێكى سارد كۆده‌كاته‌وه]
ئێمه دوور ده‌ڕۆين
دۆل و چيا دبڕين
هه‌وره‌كان نزيك نزيك ده‌بنه‌وه
ته‌م له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ى
ماشێنهكهمان دهنيشێ
له‌به‌رزى و نزمى ڕێگا
له ناسينه‌وه‌ى دره‌خته‌كان
من زمانم وشك ده‌بێ و
ده‌سته‌كانم ده‌له‌رزن و
جگه‌ره‌كه‌م بۆ داناگيرسێ
چاوه‌كانم ڕێگاى دوور ئازارى داون
كاتێ له ڕێگاى دوور
كه‌سێ باسى عيشق بكا
له كاتى بيانۆهێنانهوهى جێهێشتنى
من په‌نجه‌كانم توند لێك گيردهكهم
كاتێ په‌يكه‌رێك ده‌بينم
چيرۆك ده‌گێڕێته‌وه
ئێواره‌يه‌كى سارد
مێزێكى سێگۆشه
له ژوورێكى لاچهپى شار
به ده‌م ژاوه ژاوى با
ژنێك گۆرانى بۆ عيشق ده‌ڵێ
ئێمه له په‌نجه‌ره‌وه
ته‌ماشاى تاريكى شه‌و ده‌كه‌ين
ده‌مانه‌وێ له خه‌ونه‌كانماندا
له‌سه‌ر قه‌دى دره‌ختێ بنووسين ژيان
له ته‌ماشاكردنى ئه‌ستێره‌كانى
به ئاسمانه‌وه تيشك ده‌رده‌ده‌ن
له عاشق بوون دا
ڕووناكى له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌په‌مان
بنه‌خشێنن
سێبه‌رى تۆ له شه‌وى تاريك دا
له نێو ڕه‌نگى بێ ڕه‌نگى مندا
له ئێواره‌يه‌كى سارد دا
ته‌نيايى ده‌خه‌ينه ده‌ره‌وه‌ى ته‌نيايى
ئێواره‌يه‌كى سارد
له مێزێكى سێگۆشه دا
من ده‌ستى ڕاسته‌م
له ده‌ستى چه‌په‌ى تۆ گرێ ده‌ده‌م
چه‌ند منداڵانه خه‌ونى گه‌وره ده‌بينم
حه‌زم له كاتژمێره كۆنهكهته
ئاره‌زووى گه‌ڕانه‌وه‌ى دوێنێ ناكه‌م
ده‌مێكه عيشق قيبڵهنماى منه
ئێواره ئاواده‌بێ
سبهينه پێده‌كه‌نێ
من چ جوان خهياڵان ده‌كه‌م
چ جوان خۆشمده‌وێى
ژاوه ژاوى با
سهمايهكى جوان
به پرچى گه‌ڵاكان ده‌كا
ئێمه له مرۆڤ بوونماندا
چه‌ند جوانين
ئێواره‌يه‌كى سارد
مێزێكى سێگۆشه
كۆمان ده‌كاته‌وه.
(۲)
پياوێك له تۆ ده‌ڕوانێ
به بالات مه‌ست و به غه‌ريبى
ته‌ماشات ده‌كات
نايه‌وێ هه‌ميشه بڕوانێ
به دواى سێبه‌رى تۆ
له ئاسمانان توڕه ده‌بێت و
ئاشتيش ده‌بێته‌وه
ئه‌و له سێبه‌ره‌وه
باڵا ده‌كاتن
له تۆ مه‌ست ده‌بێت و
ئارام ده‌بێته‌وه
ئه‌و له تۆ باڵا ده‌بيت
ئه‌و له تۆوه
ده‌زانى ته‌مه‌ن چه‌نده
ئه‌و هه‌ميشه دلى لاى تۆ
وه‌ك بارانى دواى هه‌ورانه
كه ره‌ش ده‌بێت جوانتر ده‌بارێت
(۳)
ھێور ھێور لە عیشق دەدوێم و
ھێدی ھێدیش خەیاڵ دەمباتەوە
خەیاڵێک بیر
لە گەرمی بەفرو
لە ساردی ئاگرو
لە نەرمی بەردو
لە تیژڕەوی (با) ناکەمەوە
بە من با
رووبارەکانم سەراوژێر دەکردەوە
تا بزانم سەرەتایان لە کوێوەیەو
دەریاکانیش کۆتای‌یان
لەوەتەی ھەم
بیرم لە سەرەتاو کۆتاییە
خەیاڵ دەمباتەوە
بەھەمان رەنگ و ھەمان شێوە
بەھەمان نھێنیەکانی نێو سەری من
کە لێوان لێ‌ون لە نھێنی
(۴)
[تۆ چ هێزێكى له بوونى مندا]
با پێويستى به ده‌نگته
تا ده‌نگت
له‌سه‌ر گيا په‌رش بكات
تا گوڵه‌كان
چرۆ زياتر ده‌ربكه‌ن
تا منيش له بێده‌نگى تۆ
چيتر هه‌ست بهتهنيايى نه‌كه‌م
ده‌مه‌وێ له شار تۆزێ دووربكه‌ومه‌وه
سه‌رێ له گۆرى خۆشهويستانم بده‌م
هه‌ندێ له گهليان بدوێم و ئارام ببمه‌وه
منداڵ ببمه‌وه
له‌سه‌ر سينگى گۆڕێك
خه‌وم لێبكه‌وێ
ده‌مه‌وێ هه‌ندێ
له ئازاردانى خۆم دوور بكه‌ومه‌وه
نامه‌وێ له‌گه‌ڵ ژاوه‌ژاوى
ئه‌م گهڕهلاوژهى ئێره رابێم و
دهفرياى خۆم نه‌كه‌وم
ده‌مه‌وێ بۆ چركهيێ خۆم بم
چيتر به‌هيچ پهنجهيهكم فرمێسكم لانه‌ده‌م
ده‌مه‌وێ ئه‌و عه‌تره به‌كاربێنم
كه له هيچ سه‌فه‌رێك له خۆمم نه‌داوه
ده‌سته‌كانى خۆمم خۆشده‌وێن
كه رۆژانێك لهكهمهرى تۆ ئالابوون
شه‌وێك باران به خوڕ ده‌بارى
من رێگاى هاتنه لاى تۆم وون كردبوو
ئێستاش كهسهرمام ده‌بێ
بير‌ى ئه‌و شه‌وه ده‌كه‌مه‌وه
كه ئه‌ستێره دێن و ده‌چن
كه مانگ ئاوا ده‌بێ و هه‌لدێ
كه گولهكانى مالى ئێوه
نه‌رم نه‌رم خهويان لێدهكهوێ
من ناوت دێنم و بۆنى تۆم لێدێ
كه له گۆرانيه‌كى خه‌مگين ناوى تۆ دێ
من بالا باڵا ده‌بم
رووت رووت ده‌بمه‌وه
له به‌رائه‌ت و جوانى
ده‌مه‌وێ له بێده‌نگى تۆ
به تهباشيرێكى شين
له ته‌ختێكى ره‌ش بنووسم
تۆ چ هێزێكى له بوونى مندا
تۆ چ ژنێكى له هێزدا
با پێويستى به ده‌نگته
تا ده‌نگت له‌سه‌ر گيا په‌رش بكات
تا گوڵه‌كان چرۆ ده‌ربكه‌ن
(۵)
بۆ دۆزينه‌وه‌ى خۆم
به دواى ره‌نگێ ده‌گه‌ڕێم
...
كه ده‌ستى تۆ ده‌گرم
هێور هێور
له ئارامى ئارام ده‌بمه‌وه
له ته‌نيايى ڕاده‌كه‌م و
نزيكتر ده‌بمه‌وه له خۆم
كه تاو تاريكى له نێو خۆي‌دا بزر ده‌كات
من به دواى ره‌نگێ ده‌گه‌ڕێم
ته‌نياييم له بيربباتهوه
په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌كه‌م والا ده‌كه‌م
په‌پوله‌ى ده‌ورى چرام
خۆشده‌وێ
له بێ ئومێدى
به دواى ئومێد ده‌گه‌ڕێ
دڵنيام په‌پوله‌ى ده‌ورى چرا
هه‌موو دهورانهكهى
به دواى دۆزينه‌وه‌ى خۆيه‌تى
كه ده‌ستم ده‌گرى
هێور هێور
له ته‌نيايى خۆم
دوور دوور ده‌كه‌ومه‌وه
بۆ دۆزينه‌وه‌ى خۆم
به دواى ره‌نگێ ده‌گه‌ڕێم
بيركردنى تۆ لهبيربكهم
خۆزگه عيشق دڵۆپ دڵۆپ وه‌ك باران
له گه‌ل با
له كاتى ده‌ركه‌وتنى خۆره‌تاو
لهپهنجهرهى ژوورهكهمى ده‌دا
(۶)
[ده‌نگێك له دره‌ختى حه‌وشه‌كه‌تان بهرزدهبێتەوه]
گولهكانى نێومهركانه
هه‌ناسه ده‌ده‌ن و ژيان به ژيان دا ده‌كه‌ن
باران به خوڕ ده‌بارێ و
هه‌وره‌كان خێرا خێرا ده‌گرمێنن
ژينگهكه پاك ده‌بێته‌وه‌و
ئاسمان ههناسهيهكى پاك
ههلدهمژێ
گولهكهى نيوگوڵدانى بالكۆنه‌كه
خه‌نده ده‌كه‌ن و ده‌گه‌شێنه‌وه
تۆ په‌نجه‌ره‌كه
نه‌رم نه‌رم دهسڕيتهوه
ئاگادارى كوكوختيهكان ده‌بيت و
ئارام ئارام دڵيان راده‌گرى
لهپێكێكى شه‌رابى سور
له وشهيهكى شيرينى له ده‌مته‌وه به‌رده‌بنه‌وه
پهيمان به پهيمان ده‌ده‌ى
له مه‌ستى دا بهپهنجهكانت فرمێسك لادهدهى
ده‌نگێك له درهخێكى حه‌وشه‌كه‌تان به‌رز ده‌بێته‌وه
له ئاوازێکی كۆنى قه‌ره‌جان ده‌چێ
كاتێ له رۆيشتندا شه‌كه‌ت ده‌بن
كاتێ ئاو رێگاكان ده‌گۆڕێ و
با سهمايهكى جوان بهگهلاكان ده‌كا
كاتێ پرسيارى ته‌مه‌ن له ژنێك ده‌كه‌ى
يان له موچه‌ى كه‌سێك ده‌پرسى
كاتێ له ژوورێك به ئارامى دانيشتووى و
كه‌سێك ئاراميت به ئامۆژگارى كردنت تێكده‌دا
من نامه‌وێ له هيچ شتێكت بپرسم و بيزانم
نهتهمهنت نه موچه‌كه‌ت هه‌تا نامه‌وێ
بيزانم چ دين و بڕوايهكت هه‌يه
هێنده خۆشمده‌وێى ده‌لێى موتربه كراوم و
لكێكم له تۆ بوونى من
تۆ هێنده لاسارى له مندالێك دهچيت
كاتێ سهربهژوورهكهم دادهكهيت و
له په‌ڕ په‌ڕى كتێبه‌كان ده‌پرسى
من ته‌ماشات ده‌كه‌م و خهندهيهك ده‌كه‌م
تۆ ناتوانى توڕه‌بوونه‌كانت بشاريتهوه
وشه‌كان به‌ده‌نگى به‌رز و
زوو فڕێ ده‌ده‌ى و من كاتى گوێ گرتنم نه‌ماوه
هيچ ده‌نگێك وه‌ك توڕه بوونى ژن نيه
ئه‌و هه‌موو ئاوازه‌ى تێدابێ
باران و با و
سه‌فه‌رى دوور دووريش ناتوانێ
له كاتى ده‌رگاكه داده‌خه‌يت و
يان هه‌ر هيچ نا كاتێ ده‌ته‌وێ برۆیت
من دڵم خێرا لێده‌دات و بير‌ى تۆده‌كه‌م
تۆ ده‌ته‌وێ له شه‌وێكى تاريك تاريك
من كۆبكهيتهوه و دهبيتە چه‌تر بۆم
له‌م نيشتمانه داخراوه‌دا
كه هه‌موو شتێك بێده‌نگه
خه‌ريكه سێبهرهكانيش وهقسهدێن
ئاوڕێكى خێرا له دوێنێ بده‌وه
په‌نجه‌ره‌كه ئاوهلابكه
كه با هێور هێور وه‌ژوور ده‌كه‌وێ
ئاسمان ههناسهيهك ده‌دات و
هه‌وره‌كان نه‌رم نه‌رم ده‌گرمێنن
گيا به‌نه‌رمى سهمايهكى جوان ده‌كات
خوناوى سه‌ر گوله‌كان ته‌ڕ ته‌ڕ
له من ده‌ڕوانن و ده‌نگى گۆرانيهكهش
به‌رز به‌رز دوباره ده‌بێته‌وه
ئاوڕێك به هێواشى له ژيان ده‌ده‌مه‌وه
به‌ده‌م پێكێكى شه‌رابى سور و
داگيرسانى جگه‌رى ده‌ستى ژنێك
ئارام ئارم سێبه‌رى تۆشم خۆشده‌وێ
(۷)
[ده‌مه‌وێ له نێو ده‌سته‌كانى تۆدا بمرم]
هيچ ناچار نيم
له‌وێ بمرم
لێره لاى تۆ نزيكتر ده‌بمه‌وه
له باوه‌شت نا
سه‌رم ده‌خه‌مه ناو ده‌سته‌كانت
ده‌مه‌وێ جياوازتر بمرم
هه‌ر هيچ نا
حه‌ز ناكه‌م وه‌ك ئه‌وان بمرم
هيچ ناچار نيم له‌وێ بمرم
لێره لاى تۆ
له‌نێو ده‌سته‌كانت
له‌سه‌ر مێزى به‌يانى و
له داگيرسانى جگه‌ره‌ى ده‌سته‌كانت
له‌و كاتانه‌ى مۆم هێزى روناكى نامێنێ
له نێوان په‌نجه‌كانت جگه‌ره ده‌كه‌ون
زه‌نگى ته‌له‌فۆنه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه
له قه‌دى دره‌ختێك
شێوه‌ى ژنێكى هيلاك ده‌بينم
كه ده‌شكێ
من بۆ ڕاكردن له ڕاكردن
ده‌ستم له نێو ده‌ستى ئه‌ودايه
گوڵێكى سور له پياوێكى نيپاڵى و
دهستهيهك قه‌ڵه‌مى ڕه‌ش بۆ
ڕه‌شكردنه‌وه‌ى تابڵۆيه‌كى شين شين ى
ژنێكى ئه‌سمه‌رى گۆشتن ده‌كڕم
له تابڵۆى قه‌د ديوارى ژووره‌كه‌م
ره‌شى ده‌كه‌مه‌وه
هيچ ناچارنيم
له‌وێ بمرم
لێره ده‌مه‌وێ له نێو ده‌سته‌كانى تۆدا بمرم
(۸)
من له په‌نجه‌ى
پێى ژن تێده‌كه‌م
له سه‌ماكردنى ژن و
چاوه‌كانى فێرده‌بم
ده‌بێ سه‌رده‌مێكى دى بدۆزينه‌وه
سه‌رده‌مى ژن بێت
(۹)
[كه باران ببارێ ته‌مه‌ن هه‌واڵم ده‌پرسێ]
ده‌كرا من پێت نه‌ڵێم
خۆشمده‌وێى
يان ده‌كرا پێت بڵێم
حه‌زم لێته كه توڕه دهبى
چ ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه زياتر
به‌سه‌ر مندا هاوارت نهكردايه
تا من عاقڵ و بێده‌نگ دابنيشم
ده‌كرا من ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى ماومه
ببه‌خشمه ئه‌و رۆژه‌ى له ڵێوهكانت
وشه‌كانى خۆشمده‌وێى
په‌رت ده‌بوون
من ئێستا سه‌رمامه
وشه‌كانى تۆ گه‌رمم ده‌كه‌نه‌وه
عاشقى شهڕهكانتم
حه‌زده‌كه‌م سپێدان زوو
نيوه‌ڕۆيان دره‌نگتر
تهباشيرى ده‌ستت فڕێ بده‌ى
ئێواران دره‌نگتر سلاو بكه‌ى
چ ته‌نيام چ دره‌نگ ده‌گه‌م
ڕێگاى ئێمه
دۆزينه‌وه‌ى خۆشبه‌ختى نييه
منى هيلاكى ڕێگاى ناسينه‌وه‌ى تۆم
له شه‌وى تاريكى دا
وه‌ك ئه‌و ژنه‌ى دراوسێمان
هيچ ناڵێ ته‌نها سپێدان
به بزهكانى ده‌زانم
ده‌ڵێ به‌يانى باش
ده‌كرێ مرۆڤ هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى
به كه‌سێك ببه‌خشێ
كه پێى نه‌گوتووه
خۆشمده‌وێ ده‌كرا تۆ وانهباى
ئێواره‌يه و من مه‌ست نابم
سه‌رما ددانه‌كانم هيلاك ده‌كا
پاڵتۆى پياوێك
به‌سه‌ر سه‌رم داده‌م
پياوێكى بێ ئامانج جگه‌ره دادهگيرسێنێ
پێكێكى پڕ ده‌ڕژێ
من دڵم خێرا لێده‌دا
لێوه‌كانم ده‌له‌رزن
زمانم له گۆكهوتووه
من سه‌رمامه وشه‌يه‌ك ده‌مدۆزێته‌وه
ده‌ستم له‌ده‌ستى ئه‌و ئاڵاوه
من لهڵێوهكانم فێرده‌بم
لهڕۆيشتنى ڕێگاى دوور نه‌ترسم
ده‌ستى چه‌په‌م
كاتژمێرى كۆنى ژنێكه
له‌خه‌ره‌ند فێربووه
لهكهوتن نه‌ترسێ
له عيشقدا حه‌زده‌كا بمرێ
ئه‌و حه‌ز ده‌كا كه باران ببارێ
تا دره‌نگتر له فرينى كۆتره‌كانى ئێره بگات
تا له لێواره‌كانى بونى كه‌وتن
بيزانێ عيشق پڕه
له بارانى نه‌رم و شه‌ڕى جوان
له ناسينه‌وه‌ى دوێنێ
سهفهرهكانى ڕێگاى ناسينه‌وه‌ى ڕێگاى دوور
كاتێك ده‌ستى ده‌گرم
كاتێك ده‌ستم ده‌گرێ
من حه‌ز له ڕێگاى دوور دوور ده‌كه‌م
ئه‌و له ده‌نگى بێده‌نگى رێكا
دوور دوور چاوه‌كانى
گه‌ش گه‌ش ده‌ڕوانێ
من عيشقى ئه‌و و ژيان و
منداڵى ئه‌وم خۆشده‌وێ
ژيانێكى دى قه‌رز ده‌كه‌م
تا بتوانم له كاتى بارينى باران دا
ناوێكى دى بدۆزمه‌وه له جياتى
عاشق بوونى گيا
خوناوى سه‌ر گولهكانى گيا
پێكردنى جگه‌ره‌يه‌كى ده‌ستى تۆ
پڕكردنى پياڵهيهكى پڕ له شه‌راب
يان گوێگرتن له ئاوازێك تۆم له‌بير بباته‌وه
له كاتى من مه‌ست ده‌بم
كه پێت ده‌ڵێم عاشقتم
من له مرۆڤ بوونمدا
ده‌كه‌وم به‌لام ناشكێم
ڕێك لهفڕينى ئه‌و كۆتره ده‌چم
بۆ گه‌رم بوونه‌وه‌ى خۆى
خۆر ده‌كاته ڕێگا
ده‌كاته مال ماڵێك بۆ ئازادى بوونى
ده‌فڕێته سه‌ر ئه‌و لقانه‌ى با ناتوانێ بيشكێنێ
سه‌رما له سه‌رما بڵه‌رزێ
عيشق له عاشق بووندا بمرێ
په‌پوله له ده‌ورى چرا جوان بسوڕێنه‌وه
بۆ مردن ژيان قه‌رز بكه‌ن
من رۆژى ده‌سپێكى ناسينه‌وه‌ى تۆ ده‌ناسمه‌وه
من رۆژى ناسينى تۆ ده‌كه‌مه رۆژى
فڕينى په‌پوله و دۆزينه‌وه‌ى ژماره‌كانى پێك ده‌چن
ده‌كرا من پێت نه‌ڵێم خۆشمده‌وێى
ده‌كرا وشه‌يه‌ك بدۆزمه‌وه له كاتى توڕه‌بوونى تۆدا
له كاتى ڕێگا نزيكتر ده‌بونه‌وه
كه ژيان جوانتر ده‌بوو له كاتى فڕينى فڕۆكه‌يه‌ك
له كاتى نيشتنه‌وه‌ى مردن
چ جوانه ژيان له كاتى تۆماركردنى مردن
كه باران ببارێ ته‌مه‌ن هه‌واڵى من ده‌پرسێ
(۱۰)
[بە دوای چی بگەڕێیت دەیدۆزیەوە]
لە دۆزینەوەی خۆتدا
بەنیشتمانی خۆت دەگەی
خۆشبەختی مرۆڤ
لێرە دەستپێدەکات
کە لەفرمێسك دا
نقووم دەبێت و
کەس دەفریات نایە
مرۆڤ تاھەیە
بەدوای دۆزینەوەی خۆیدا
دەگەڕێ
لە نیشتمانی خۆیدا بیدۆزێتەوە
بە دوای چیدا بگەڕێیت،
بە دواتدا دەگەڕێ.
(۱۱)
ئەو جاران
وەك گەڵا دەکەوت
لەجوانی دەمایەوە
من ھەمیشە
بۆ ھەستانەوەی گەڵا
بەرز بەرز
دەمڕوانی و لە کەوتنم
فێر دەبووم
وەك جاران ھەلبستمەوە
(۱۲)
[من له‌تۆدا جوانتر ده‌بمه‌وه]
له بارانان توڕهنيم
له خۆشم نا
له به‌فره گه‌رمه‌كان هێمن ده‌بمه‌وه
كه بۆ دوورى تۆ
ده‌توێنه‌وه
من بهخوناوى گۆناى تۆ
ئارام نيم
كه بيرتهكهم
وه‌ك شه‌پۆلى
توڕه‌ى دهرياكان
كه يه‌ك ده‌گرن و
هێور هێور
له جوانى من بۆ تۆ
توڕە ده‌بن
با ئه‌وان به‌ڕق لێك دهن و
من وه‌ك رقى ئه‌وان خۆشترم
ده‌وێى ئارامى توڕهييهكانم
ئه‌و به‌فره‌م خۆش ده‌وێ خۆش
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی