زانا کوردستانی
زانا کوردستانی
خواندن ۱ دقیقه·۱ ماه پیش

خشته‌ی ژماڕەی ۲۸

خشته‌ی ژماڕە‌ی ۲۸

◇ هه‌سویی:
۱. لە دواییدا - دەسەڵات و دەست ڕۆیشتن
۲. جار - دڕندەیەکی کێوییە لە تانجی دەچێ زۆر بەچنگە و، ھەموو دەعبایەک لێی دەترسێ
۳. وتەی پیاھەڵشاخان - بەچکە - زل - سست 
۴. ڕامووز - بەفرێکە کە بەستبێتی - مەنح
۵. ھەرەسھێنان - ناوی شارێکی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردەواریی ئێران
۶. تاڤگە
۷. قارچک - کرم
۸. نەبوونی شت - شتی زل و قەبە - ڕێگا
۹. بۆری درێژە - رای - زۆ - حەجی چەپەوانە
۱۰. شینایی لە گوڵ یا بەرزەدرەخت - جۆرە باڵاپۆشێکی قۆڵداری فراوانە ھەر لەناو ماڵدا لەبەر دەکرێ
۱۱. ئێستر - کەسێکە کە لە ڕیڕەودا لەگەڵتا بێ

◇ستوونی:
۱. شاعیریک خەڵکی سلێمانییە، ژیانی بە مووچەخۆری بردووەتە سەر. لە شێخ مەحموودەوە نزیک بووە. لە ساڵی ١٩٣٩ لە سەنگاوەوە وەکو مووچەخۆرێک بۆ ناحیەی سوورچی گواستراوەتەوە.
۲. سی هاوڕی یەک تەرح - درەختێکی بەرزی گەڵاپانە بەرێکی وردی شیرین دەگرێ لە بەھاردا
۳. شتی گرد - شت - بەستەڵەک و سەھۆڵ - دوو پیتە لە ئەلف و بێ
۴. داستان و سەرگوزەشت - وتەیەکە دەنرێ بەدوای ھێندێ وتەوە دەیکا بەسیفەتی - فێڵ و تەڵەکە 
۵. چەپیل - جۆرە پاڵتۆیەکە لەبەر دەکرێ
۶. چتیر
۷. دەفرێکی گلێنی خڕی سوورەوەکراو - ئاوجۆ
۸. شاڕی ئیبراهیمی نەبی - پەڵ - وتەیەکە داوای پیشاندانی شتێکی پێ دەکرێ
۹. گوڵیکە - شاخ و کێو - وتەی نابەجێ - بۆن
۱۰. رست و شکڵەکان - داری دێژە وەک بەرچیخ
۱۱. زانا، مەلا، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردی باشووری کوردستان بوو که له سالی ۱۸۹۸ زایه‌نی له سلێمانی لەدایکبوو.

گڵاڵه کردنی خشته:
#زانا_کوردستانی

◇ جواوه‌کان:

مردی گمنام عاشق لیلا و رها...
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید