خاتوون "شنۆ محمد زاخو" شاعیری هاوچەرخی کورد
(۱)
[خۆشم دەوێیت]
کاتێک ده لێیت خۆشم ده وێیت
ته نهایی خۆم دەبینمەوه و
شیعرم لێ ون ده بێت
بهێڵه چاوەڕێت بم
هەموو رۆژەکان بژمێرم و
یادی تۆ رۆژانه سه ردانم بکات
بهێڵه به یادی عه شقت
ئاوی ئینجانه کان بدهم و
بالی په پوله کان بشۆرم و
دان بۆ چۆله کەکان دابنێم
مەڵێ خۆشم ده وێیت
بهێڵە شه وه کان په لکه بکه م و
سپێده ده م ...
له نێو روباری ته نهای بشۆرمه وه
بهێڵه بالی کۆتره کان ئەسیر نه بێت و
په پوله کان شوێنه واریان ون نه بێت
کاتێک ده لێیت خۆشم ده وێیت
عه شق له پشت په نجه ره ده مرێت و
ته نهایی بێ مانا ده بێت
بهێڵە...
بۆنی گوڵەکان له جه ستم سه ما بکات و
رۆژانه به عه شقه وه ئاوێنه ببینمه وه
(۲)
ناچارى
شنۆ محمد زاخو
ناچارت كردم لێت دور ببمەوە
لە گۆشەى دڵم بتسرمەوە
ڕۆژانە بە ديار يادەوەریەکانت،
خۆم بڕازێنمەوە
شەوان لە دوریت خۆم ون بكەمەوە
وەك گەڵاى پايز
ھەلوەراێت لە ژينم
گوفتارت تالە وەك ژەھرى مار
رەفتارت عەينى مار
ناچارت كردم وەك رۆژانى تەنيايى بمێنمەوە
وەك بڵێی بونت نەماوە لە ژينم
فرمێسكى دوريى برژێنم
شانۆى پێكەنین برەخسێنم
ناچارت كردم وەك خاين خۆم دەربخەم
تۆيش بە درۆكانت دڵم بتۆرێنيت
جەستەم پڕ لە ئازارە
ئارەزوومە بسرێتەوە رۆژانى ھەفته
ناچارت كردم لێت دور ببمەوە
لە گۆشەى دڵم بتسرمەوە
(۳)
[سەودا]
دەبم بە دايك
بۆ جێژوانێكى
پر لە ناز
دەبم بە كچێكى باران و
زادەى هەورێكى سەرگەردان
بۆ وڵاتێكی
بێ باران
دەبم بە شنەبایەکی روت روت
خامۆش دەکەم
وشەى كويله
دەبم بە سةقفێكى ميهرەبان
بۆ
هەزاران ئەسير و هەژار
يان
دەبم
بە دەريايەكى بێ بن
بۆ كوژاندندنەوەی ئاگر
دەبم بە ئالايەكى سپی
ئاشتى دەبارێنم بە شار
دەبم به
گولێكى سوور
خۆشەويستى ئەچێنم
دواجار دەبم بە قەڵەم
بۆ وشە نەنوسراوەكان
(۴)
[تۆ و من]
تۆشەو به
با من به باڵات ئەستێره ببارێنم
تۆ ئاسمان به با من هەوری باوەشت بم
تۆ دەریا به
با من ماسی ناخی جوانیت بم
تۆ گوڵ به
با من چیمەنی باڵای تۆ بم
تۆ هەتاو به
با من بیابانی عەرشی جوانیت بم
تۆ خودا به
با من زیکری ناوی تۆ بڵێمەوه
تۆ ئایین به
با من دەروێشی تۆ بمێنمەوه
تۆ عەشق به
با من پێناسەی عەشق بنوسمەوه
تۆ وڵات به
با من سروودی خوێن بنوسمەوه
تۆ من به
با خۆمم خۆش بوێتەوە.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی