ویرگول
ورودثبت نام
زانا کوردستانی
زانا کوردستانیمردی گمنام عاشق لیلا و رها...
زانا کوردستانی
زانا کوردستانی
خواندن ۵ دقیقه·۲ روز پیش

عبدالله خیاط

عبدالله خیاط

استاد "عبدالله خیاط" (به کُردی: عەبدوللا خەیات) شاعر و نویسنده‌ی کُرد زبان، زاده‌ی ۱۵ آوریل ۱۹۶۰ میلادی در محله‌ی قلادیزای سلیمانیه است.
کتاب "کوچه‌ی‌گل‌فروشان"، مجموعه اشعاری از ایشان است، که چاپ و منتشر شده است.

■□■

ماموستا "عەبدوللا خەیات"، شاعیر و نووسەری کورد، لە رۆژی ۱۵ پوشپەری ۱۹۶۰ زایەنی لە سلێمانی لە دایک‌بوو.
کتێبی "کوچەی گوڵفرۆشان"، کومەلەی شیعری ئەم شاعیرەیە کە چاپ و بڵاو بووە.

(۱)
[کە ڕۆیشتی]
کەڕۆیشتی ئازیزەکەم
کێوێک خەمت هێنا سەردڵ
گەڵاکانی هەڵوەرینو
سیسو ژاکاوبون پەڕەی گوڵ

کانی ژیان چۆڕە بڕبو
بێ ئەستێرەو شەپۆلو دەنگ
ئاسمانیش تاریکو تارە
بێتریفەو خەرمانەو ڕەنگ

شوانیش ئاوازێ ناژەنێ
شمشاڵ بەبێ فو مایەوە
هەوارمان چۆڵە بێ قریوە
بێریش نایەن بەلایەوە

کەتۆ ڕۆیشتی نازدارەکەم
کۆتری ئاواتیشم فڕی
چاو بارانێک ئەسرینی ڕشت
کەس فرمێسکێکی بۆنەسڕی

ڕۆیشتنت زۆر بەسوێیە
ڕوحیشمت بردوە لەکەڵ خۆت
هەستو سۆزیشم باڵە فڕەن
هاکا بەجوت، هەڵفڕین بۆت

(۲)
[فیداکاری]
ئەی دوژمنی گەلو خاکو
وڵات و کوردوستانەکەم
ئەی تـێکدەری شارو گوندو
سەرچاوەی کانیو ئاوەکەم
دەستو پەنجە سور بەخوێنی
منداڵ و گەنجو لاوەکەم
من کوردمو کودوستانیم
گەر دەریش بێنی چاوەکەم
بشم کوژی تۆ ناتوانی
بسڕی ناسنامەو ناوەکەم
حەقی کوردە سەر بەخۆیی
تاکو مردن داوادەکەم
تا چوار پارچە دەبێ بەیەک
داوای مافی ڕەوادەکەم
ڕوح و گیانو سەرو ماڵم
بۆ خاکەکەم فیدادەکەم
تاکو بەڕوح مابم لەژیان
بۆڕزگاری خەبات دەکەم
دژ بەداگیر کەرانی خاک
هەر دەجەنگم چۆن ڕادەکەم.

(۳)
[دوای هەڵبژاردن]
هەڵبژاردن کرا کاتی بەسەرچو
کاتو ساتێکی زۆر بەهەدەرچو
هیچ شتێ نەگۆڕا وەک خۆی مایەوە
ئاوڕیان لەخەڵک هەر نەدایەوە
دیسان کارەبا بو بەچوار سەعات
زستانیش واهات نەوت هەرنەهات
مانگ حەفتا ڕۆژە بۆموچەخۆران
گرانیان کردەوە پێویستیەکانمان
دیسان بازاڕمان چۆڵ بو لەکڕیار
دینار داڕما بەرامبەر دۆلار
ژیانی هەژاران قورسو گرانە
کوا حوکمەت ئاگای لەهەژارانە
ئەوان گەیشتن بەکورسی خۆیان
چەپڵەیان لێدا ماستاو چی بۆیان
هەلیان قۆستەوە سوێند خۆرەکان
بەقوربان قوربان چونە بەرپێیان
لەتەلەفزیۆن زۆر بڵێ کانیان
دەمیان کرایەوە بۆ درۆی جۆانیان
بەدرۆو دەلەسە چاومان دەبەستن
بەڕاستی خەڵکی زۆر توڕەو پەستن
ئەمجارە میلەت لێتان بەقینن
خەڵکی ڕەشو ڕوت بێبەشی ژینن
خواش قبوڵ ناکا حوکمی ناڕەوات
بەشی خۆی دەخوا بەشی منیش دەبات

(۴)
[سلیمانی]
لەبەرزی گۆیژەوە شەوان
کەدەروانمە چاوەکانت
ئەڵەی دەریایی مرواریە
باقوبریقی چراکانت
وێنەی ملوانکەی شەونمە
روناکی سەر شەقامەکان
یان ئاسمانی پڕ ئەستێرەو
حەوتەوانەی ڕێی کاکێشان
لەگۆیژەوە دەستەو دوعام
ڕاوەستاوم ڕو لە ئاسمان
خودایە تۆ بیپارێزە
سلێمانی شاری شاران

(۵)
[جارانی گەڕەک]
جاران زۆر باشبون خەڵکی گەڕەکمان
سمایل و مام خدرو حاجی ئاوڕەحمان
پورە فاتیمەو خەجێ وگوڵەخان
مامۆستا علی و مەلا سولێمان
خالیدی فەڕاش وەستا محیەدین
حاجی خدرو مەلا نورەدین
خدر نورەدین عەزیزی قەصاب
حاجی عەبدوللا پیاوێکی ئەرباب
ڕەسولی دارتاش احمەدی بەقاڵ
حەسەنی چایچیو خدری حەماڵ
خالیدی خەیات کەریمی جام چی
ڕەحیمی دەلاک عەلی کەبابچی
وەستا جەمال و کمالی فیتەر
کاک بابکرو عبدوڵای مزگەر
خدری ماماغای خاڵ حاجی عەلی
عەلی یە ورگەو ئەحەی مام وەلی
مام سەید حسێن وسەید محێدین
زۆر موسڵمانو نوێژکەرو بەدین
مام پیرۆت و خاڵ مینە میراو
حاجی ئەحمدو خدر خۆشناو
خاڵ حەمە سورو  حەمەی کڵاو لباد
سعید ژاژڵەیی و مامۆستا دڵشاد
مام ئەسکەندەرو هۆرمزی کریستیان
بەکه یفو خۆشی لەناومان دەژیان
اسلام و مسیح وەکو برابون
گشتی لەخزمەت یەکتریدا بون
دراوسێ بێ دراوسێ نانی نەدەخوارد
بۆ چاکو خۆشی کەسیان نەدەبوارد
کۆمەڵ بەکۆمەڵ سەردانی نەخۆش
دەستو دیاری پڕ باوەشو کۆش
ڕێز لە یەکگرتن لەگەڕەک باوبون
خەڵکی دڵپاکبون وەک براوابون
بۆ تەعزیەی یەکدی هەمو خەمباربون
بۆ خۆشیو شایی هەمو بەشداربون
هەمو بەکۆمەڵ دەچوین بۆ سەیران
دەچون بۆ پیاسەو ئێوارە گەڕان
نهێنی یەکدیان لای یەک دەپاراست
لەگەڵ یەکدیدا بەوەفابون ڕاست
شەوانە سەردان بۆلای یەکتری
نوکتەو پێکەنین حەیرانیان دەچڕی
خواردن و سفرە گەلێک سادەبون
کەشکەکو دۆو ڕۆن یان کەلانەبون
ئێستا من حەزم لە پڵاو ساوارە
چای قۆری شوشەی سەر سەماوارە
تەماتەو ڕۆنی ناو تاوە ڕەشە
هێلکەو ڕۆنی مریشکە ڕەشە
پەنیری مەیرەو دۆی ماستی بزن
شلقەی ناومەشکە بیژەنن دوژن
مەنجەڵی مسو بۆنی کاردو پڵاو
گۆشتی کەڵەشێر فڕوج و گۆشتاو
دوکەڵو دارو سێڵو نانی تیر
پنەو تیرۆکو ئەڕفێدەو هەویر
ئاوی کوپەی ژێر دارتوی حەوشە
بۆنو بەرامەی گوڵە وەنەوشە
هێلانەی کۆتر لەژێر سوێبان
جوجەڵەی مریشکو چۆلەکەی سەربان
جریوەو جوکەی تێکەڵ خوڕەی ئاو
کەپری مێودەکا سێبەر لەهەتاو
باخچەی بچکۆلەی حەوشەی ماڵەوە
بەڕەنگی گوڵی سورو ئاڵەوە
کۆڵانی تەنگو خۆڵو بەردو قوڕ
یاری منداڵان ڕاکەی کچ وکوڕ
تەنورێک لەولا پور فاتمو حەلاو
کولێرەی ساوەر کەلانەو دۆشاو
دوژن لەولاوە دەستار بادەدەن
ساوەر دەهاڕن خەم بە بادەدەن
لەقلەقێک لەسەر دار توی مزگەوت
بەدەنوکی درێژ دەکا قەوتە قەوت
دو پەڕەسێلکە لەبن میچێکدا
هێلانەیانکرد چەند بەچکەی تێدا
مامە پیرەیەک دۆشاوی پێیە
بەگەنمو بەجۆ ئەوەی گوێی لێیە
لەحەوشەی ئەودیو ژن تێی ئاڵاوە
مام ئەحمەد پارچەی کراسی هێناوە
لەولاتر عەتار باوڵی دانا
سابونو عەترو موروی دەرهێنا
کچەکان بازن دەکەنە دەستیان
ژنان ملوانکە دەکەنە ملیان
گەورە کچان گۆزە وا لە سەر شانیان
دەچن ئاو دێنن لە چۆمو کانیان
کۆمەڵێک کوڕ گەل وەستاون لەوێ
هەریەکە مەیلی کچێکیان دەوێ
خۆشتربو دڵمان خۆشتربو جاران
لەهەرشوێنێک بای دیهاتو شاران
ژیان سادەبو دڵ سادەو ساکار
پڕ خۆشەویستی دوربوین لەئازار
ئێستا گەڕەکمان وەک خۆی نەماوە
هەمو شتەکانی تێیدا گۆاوە
دو ژورە قوڕەکە بوە بە سێقات
جلە کوردیەکە، بەقاتو ڕیبات
کەرە دێزەکەی ماڵی مام خدری
بۆ تە وەنەشەو مەرزیەو کامری
تەنورە ڕەشو دوکە ڵاویەکە
بوە بەفڕن بۆ ئاواییەکە
ئێستا شتەکان چاکو باشترن
مۆدیلی تازەو پێشڕەفتەترن
بەڵام دڵەکان جاران خۆشتربون
شتەکان سادەو خۆشەویست‌تربون
خۆزگە بەجاران خۆشەویستیو ڕێز
پیاوی بەتواناو ژنانی بەهێز.

(۶)
[پەندو ئامۆژگاری]
ژیانێک بژی ڕێزو شکۆت بێت
مردنێک بمرە کەیادت بکرێت
ژیانێک مەژی خەڵکی بێزارکەی
کەمردی خەڵکی پێت بڵێن ئۆخەی

(۷)
[خەونی نەفامێک]
نەفامێک لەخەو چو بۆ پەرلەمان
سەیریکرد لەوێ زۆر خۆشە ژیان
هەشت ملیۆن موچەو ڤێلاو سەیارە
خۆی لە بیر چۆوە خەوی سه‌ر پارە
ئەودەنگانەشی کەپێیان سەرکەوت
پشت گوێی خستنو  بۆخۆشی لێی خەوت
خاوەن دەنگەکان دەرگایان پێی گرت
هاوار هاواربو ڕێگایان لێی گرت
خەبەری بۆوە لەخەو ڕاچەنی
چۆ بەر ئاوێنەو بەخۆی پێکەنی
بەخۆی گوت نەفام ئەتۆو پەرلەمان
نەزمان دەزانی نە دو وشەی جوان
دەی بنو بۆ خۆت وانیوە شەوە
هەر بە بنەماڵە پیشەتان خەوە
ئەگەر بەڕاستیش بچیە پەرلەمان
لەدەستت نایە هیچ کارێکی جوان
پەرلەمان تاری دەبێ ئازابێ
وریاو چالاکو زمانی کارابێ
خۆشبەختی گەلی لەلا مەبەست بێ
بەکاری خراپ غەمبارو پەست بێ
بۆ گەندەڵ کاران سەرکۆنە کاربێ
خۆشەویستی بۆ، دیهاتو شاربێ
بەیەکچاو سەیری ئەمو ئەوبکات
بەبێ جیاوازی کاری چاک بکات
گشتمان دەتوانین دەستمان بەرزکەین
پۆشاکی تازەو جوان لەبەربکەین
یان خۆ خەریک کەین بەگەمەو یاری
خەڵکی بۆت بێنن هەدیەو دیاری
دیارە تۆ نابی بۆ پەرلەمانی
پیشەت خواردنەو بەس ئم دەزانی
ئەو پارەو موچەی تۆ وەری دەگری
ماشێنو خانوو ڤێلای پێدەکڕی
پارەی ئەنفالو کیمیا بارانە
پارەی شەهیدو بریندارەکانە
پارەی کوڕو کچی باوک شەهیدە
پارەی هەژاری هیچ خێر نەدیدە
پارەی کەم ئەندام ڕۆژی سەنگەرە
بێدەستو قاچی ڕۆژانی شەڕە
حەقی ئەوانە تۆ بۆخۆت دەیبەی
ئەوان برسینو تۆش نۆشی دەکەی
ویژدانتان هەبێ خودا بناسن
بەرامبەر هەژار واکەڕو کاسن
دەنگی ئێمەبو چویتە پەرلەمان
کوا ئەو بەڵێنەی کە داتان پێمان
خەونەکانی تۆ هەموی هاتەدی
خەڵکی هەژاریش هیچی لێت نەدی

(۸)
[پایز]
گوڵم پایز هات پایزی تەمەن
زەردو وشک بوو ناو باغ و چەمەن
گەواڵ گواڵ بوون هەوری پایزی
جێما چڵو چێو جێی هێشتین زەمەن

(۹)
[دار زەیتونەکان]
دار زەیتونی ڕۆژ ئاوا
هەزار ساڵە بەپێوەن
پەرژینی سنورمانن
هاوڕێی ئەم کەژو کێوەن

چقڵی چاوی دوژمنن
سنورمان دەپارێزن
بەرامبەر دوژمنی کورد
خۆڕاگرن بەهێزن

سوتانی بنکێ زەیتون
دەسوتێ جەرگو هەناو
دەمارو ڕەگو ڕیشەی
تێکەڵە بە ئاوی چاو

ڕەگو ڕیشەی هەر بنکێک
چوار پارچە لەخۆی دەگرێ
خاکو ئاوی چوار پارچە
هەڵ دەمژێ، چۆن دەمرێ

زەیتونەکان بەپێوەن
بۆ دوژمن سەر شۆڕناکەن
ڕو لەئاسمان وەستاون
هەرگیز پشت لەخۆرناکەن

خۆرو ئاوو خاکمان
ئاڵایە بۆ نیشتیمان
قەڵای خۆڕاگرانە
کەژو کێوی کوردوستان

(۱۰)
[شانازی]
فەخرو شانازیە بۆ من، کەمن خەڵکی کوردوستانم
هەڵگوردو قەندیل و سەفین بونەخاکی نیشتیمانم
دارو بەردی زۆربەنرخە، وێنەی گەوهەرە ئەم خاکە
دەدرەوشێ چوار فەصڵی ساڵێ، ڕەنگی گوڵ و گوڵستانم.

(۱۱)
[مامە خەمە]
کوا من بێخەمم من مامە خەمەم
پیرە مێردەکەی ئائەم سەردەمەم
وەرەو تۆ سەیری ناو دەرونم کە
سەیری ناودڵی پڕ زەبونم کە
وەرەو سەیرکە زوخاوی جگەر
ئاهو ناڵینی سینەی پڕ کەسەر
دەرون پڕ ژانم چاو پڕ ئەسرینم
خۆشی تیانەبو تەمەنو ژینم
هێرشی خەمم وەک سوپای مەغۆل
داگیریان کردوم دڵخامۆشو چۆڵ 
دوکەڵی گڕی ناخی سوتاوم
لێڵ دەکا چاوی تەڕی خوساوم
گریەو ماتەمی گەلو نیشتیمان
دڵ غەمگین دەکا بێ هێزی کوردان
کوردان یەکگرن تا هێزتان هەبێ
هەمو یەک ڕیز بن تاڕێزتان هەبێ
دوژمن دەترسێ لەیەک ڕیزیمان
دەسڵەمێتەوە لە بەهێزیمان
تا ڕەنگمان زۆربێ جوانتر دەنوێنین
قەڵای دوژمنان دادەڕمێنین
کوانێ ئەو ڕۆژەی بێخەمبم لێتان
سەر بەخۆ بژی گەل و نیشتیمان.

گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی

۰
۰
زانا کوردستانی
زانا کوردستانی
مردی گمنام عاشق لیلا و رها...
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید